Image

وتەی بەڕێوەبەری تۆمار

بەڕێوەبەرێتیی تۆمار بەخێرهاتنی فێرخوازان و دەرچووانی خۆشەویست دەکات و دەخوازین تۆمار بە ماڵی خۆتان بزانن، لەم سۆنگەوە هەمیشە جەخت لەسەر هەوڵی بەردەواممان دەکەینەوە، لەپێناو پێشکەشکردنی باشترین ئاستی خزمەتگوزارییە کارگێڕییەکان و ڕاپەڕاندنی کاری سەرجەم فێرخوازان و دەرچووانی بەڕێز، ئەمەش لەڕێگەی لێهاتووییەکی کارا و شەفافییەتێکی تەواوەوە جێبەجێدەکەین، ئێمە هەمیشە بەوپەڕی دڵسۆزی و بەرپرسیارێتییەوە کار دەکەین، لەپێناو  ڕاپەڕاندنی سەرجەم کارەکانتان بە میکانیزم و ڕێگە جیاوازەکان و ئاسانکاریکردن و پاراستنی ماف و زانیارییەکان بەوپەڕی وردییەوە، ئەمەش بە پشتبەستن بە نوێترین سیستەمە تەکنەلۆجییەکان و کارامەیی و تواناکانی فەرمانبەران، لەپێناو بە خێرایی ڕاپەڕاندنی کارەکان و  گێڕانەوەی کات و ماندوونەکردن و لە چاوەڕوانیدا نەهێشتنەوەی فێرخوازان و دەرچووان، لەگەڵ دابینکردنی ژینگەیەکی کارگێڕیی ئارام و هاندەر، کە دەستەبەری بەدیهێنانی باڵادەستیی دامەزراوەیی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و متمانە و باوەڕپێکراوی بکات لەگەڵ هەموواندا  و لە هەموو کاتێکدا.تکایە بۆ زانیاری زیاتر و ئاگادربوون لە هەواڵ و ڕێنماییەکان و تەواوبوونی بڕوانامەکەت، ڕۆژانە سەردانی لینکی تایبەتی بەڕێوەبەریەتی تۆمار بکە.