Image

وەرگرتنی فێرخوازان


پرۆسەی گوستنەوە، پرۆسەیەکە بەپێی ڕێنمایی وەزارەت خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەنجامدەدرێت، گواستنەوە چەند جۆرێکەو بە چەند شێوازێک دەبێت:

ا-لەنێوان بەشەکانی پەیمانگەدا:

لەبەرئەوەی وەرگرتن لەپەیمانگە ئەهلیەکان سیستمی ئۆنلاینەو گۆڕینی بەش لەڕێگەی ئەم سیستمەوە دەبێت، بۆیە:

١-لەڕێگەی هەڵوەشاندنەوەی بەشی وەرگیراو و خۆتۆمارکردن سەرلەنوێ لەو بەشەی دەیەوێ ئەنجامدەدرێت.

٢-یان لەکاتی بوونی کورسی بەتاڵ لەوبەشەی کەدەیەوێ بخوێنێت، بەمەرجێک کاتی وەرگرتن تەواو نەبووبێت.

ب-گواستنەوەی لەپەیمانگەیەکەوە بۆ پەیمانگەیەکی دی

فێرخواز دەتوانێت خوێندنی خۆی لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانەوە بگوازێتەوە بۆ پەیمانگەیەکی تر،  یان بە پێچەوانەوە، بەڵام پێویستە سەرجەم رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی / بەڕێوبەرایەتی خوێندنی تایبەت بیگرێتەوە، بەم شێوازە:    

١-پێویستە ئەو پەیمانگەی کە فێرخواز بۆی دەچێت، هەمان ئەو سیستمی خوێندنە بێت کە پەیمانگەکەی خۆی پەیڕەوی دەکات.                                                                         

٢-لە تۆماری پەیمانگەوە  نوسراوی لارینەبوون و فەرمانی وەرگرتنی کۆتایی فێرخواز، بۆ تۆماری ئەو پەیمانگەیەی بۆ دەچێت بەرزدەکاتەوە، بەڵام بەڕەچاوکردنی یاساو ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەریکردون.

٣- لە تۆمارەوە نوسراوی هاتوو لەگەڵ بەراییەكانی فێرخواز دەنێردرێت بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی/ بەڕێوبەرایەتی خوێندنی تایبەت، بەمەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی گواستنەوە، ئەگەر وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لاری نەبوو لە داواكاریەكەی فێرخواز، ئەوا فەرمانی بۆ دەردەكرێت، دواتر دۆسیەكەی بەسەرجەم بەڵگەنامەکانەوە دەنێردرێت بۆ تۆماری ئەوپەیمانگەیەی کەفێرخواز  بۆی دەچێت.

٤-گواستنەوە تەنها لە قۆناغی دووەمدا دەبێت، واتە قۆناغی یەکەمی تەواوکردبێت، پێویستە لە ڕێکەوت (١/٧) تاوەکو(٣١/٨) سەرجەم کارەکانی گواستنەوەی تەواوکردبێت.

تێبینی:

گواستنەوەو دابەزاندنی بەش بەپێی ئەو میکانیزمانە جێبەجێدەکرێت، کە لەساڵی وەرگرتنی فێرخوازدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دیاریدەکات.