بڕوانامەکان
یەکەم: بڕوانامەی دەرچوون
ئەم
بڕوانامەیە بەئینگلیزی دەدرێت و تەنیا بۆ مەبەستی درێژەدان بە خوێندن، دامەزراندن، یان کارکردن لە
کۆمپانیایەك بەکاردێت، داواکار تەنها یەک جار بەخۆڕایی لەپەیمانگە وەریدەگرێت،
بەڵام تەنها(٦٠٠٠٠) هەزاری پەسەندکردنی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕادەستدەکات، ئەمەش
دوای هێنانی پشتگیری لەو شوێنەی لێ دادەمەزرێت، یان بە داواکاری خۆی بۆی
دروستدەکرێت.
پێداویستیەکانی
بڕوانامە
·
کۆپی پاسپۆرت
·
(٤)وێنەی ڕەنگاوڕەنگ
·
(٦٠،٠٠٠) دینار (ڕسوماتی
پەسەندکرنی ىڕوانامە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیەوە)
تێبینی: لەدوای نوسخەی یەکەمەوە، هەر نوسخەیەکی تر
داوابکرێت، ئەوا بۆ هەر دانەیەک بڕی (١٥،٠٠٠) هەزار دیناری تری دەچێتە سەر.
· بۆ هەر بڕە پارەیەکیش پسوڵەی تایبەت پڕبکرەوە.
دووەم:بڕوانامەی
هەڵواسین (دیواری)
ئەم جۆرە بڕوانامەیە تەنها بە زمانی ئینگلیزی دەردەچێت و بەرامبەر هەر وێنەیەک بڕی (٦٠٠٠٠) هەزار دینار لە داواکار وەردەگیرێت.
تێبینی: لەدوای نوسخەی یەکەمەوە، هەر نوسخەیەکی تری بڕوانامە داوابکرێت، ئەوا بۆ هەر دانەیەک بڕی (١٥،٠٠٠) هەزار دیناری تری دەچێتە سەر.
بۆ
هەر بڕە پارەیەکیش پسوڵەی تایبەت پڕبکرەوە.
جۆری بڕوانامە:
ئەو
بڕوانامەیەی کە پەیمانگە دەیدات بە فێرخوازانی دەرچوو، بریتییە لە بڕوانامەی
(دبلۆمی تەکنیکی پێشکەوتوو)

