Image

میکانیزمی وەرگرتن

١-میکانیزمی وەرگرتنی فێرخوازان لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، هەمان ئەو میکانیزمانە، کە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیڕەویدەکات. 


٢-له‌ كۆتایی هه‌موو ساڵێكدا، پەیمانگە  پلانی وەرگرتنی فێرخوازان بۆ ساڵی داهاتوو پێشکەش به‌ وه‌زاره‌ت دەکات.


٣-فێرخواز دوای ده‌رچوونیان لە پۆلی دوازدەهەمی ئامادەیی یان (ئامادەییە پیشەییەکان)،  پێویستە فۆڕم پڕبکاتەوە، ئەم فۆڕمانە لە ڕێگەی وێبسایتی وەزارەتەوە، یان  پەیمانگەوە بە ئۆنلاین پڕدەکاتەوە، پاش ڕاپەڕاندنی کارەکانی ، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی  ناوی بەرایی وەرگیراوان ڕادەگەیەنێت و پاش چێکردنی دۆسیەو دۆکۆمێنت و پێداویستییەکان، بڕیار لەسەروەرگرتنیان دەدرێت.


یه‌كه‌م: پێكهاته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی تۆمار


بەڕێوبەرێتی تۆمار پێکدێت لە


١-بەڕێوبەری تۆمار.


٢-بڕوانامەکان.


دووه‌م: كاروباری به‌ڕێوه‌به‌رێتی تۆمار


·    كاروباری به‌ڕێوه‌به‌ری تۆمار، بریتییه‌ له سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌ڕێكردنی هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه‌ تایبەتن بەفێرخواز‌.


·    ده‌ركردنی فه‌رمانی کارگێڕی پەیمانگە وه‌رگرتنی فێرخوازان لە پەیمانگە.


·    ده‌ركردنی فه‌رمانی کارگێڕی به‌خشینی بڕوانامه‌ی دیبلۆم به‌ فێرخوازان.


·    ده‌ركردنی فه‌رمانی کارگێڕی گواستنه‌وه‌ی فێرخواز.


·       دەرکردنی نوسراو بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی  بۆ هەرمەبەسێک‌ کە پەیوەندی بە بڕوانامەوە هەبێت


·    دەرکردنی فرمانی کارگێڕی دەرچوونی فێرخوازان