ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی بەڕێوەبەرێتی تۆمار
بەڕێوەبەرێتی تۆماری فێرخوازان، ناوەندێکی کارگێڕی و ئەکادیمی
سەرەکییە، کە تەواوی پرۆسەی خوێندنی فێرخواز لە یەکەم ڕۆژی وەرگیرانیەوە تاوەکو
ساتەوەختی دەرچوون ڕێکدەخات، ئەركی بەڕێوەبەرێتی تۆمار پاراستن و هەڵگرتنی هەموو
ئەو زانیاریانەیە، كە لە دۆسیەی فێرخوازدا هەیە، وەك ( زانیاری كەسی، نوسراو ،
بڕوانامە، فەرمانە کارگێڕییەکانی فێرخوازان، پشتگیری....هتد )، یان هەر شتێكی تر كە تایبەت بێت بە فێرخواز، بەڵام
بەدرێژایی مێژووش خزمەتی دەرچووانی دەکات، بەپێی ئەو داواکارییەی کە ئاراستەی
دەکرێت، هەربۆیە بەگشتی ئەرکە سەرەکییەکانی ئەم بەڕێوەبەرێتییە بریتین لە:
١- پرۆسەی وەرگرتن و تۆمارکردن (Admission & Registration)
·
وەرگرتنی فێرخوازانی نوێ: پێشوازیی
کردن لە فێرخوازانی نوێی وەرگیراو و وردبینیکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکانیان
(بڕوانامەی ئامادەیی، پێناسی کەسی، و وێنە). ...تاد، تۆمارکردنیان لە سیستمی پەیمانگەدا.
·
دابەشکردن بەسەر
بەشە زانستییەکاندا: تۆمارکردنی زانیاری کەسی و
ئەکادیمی فێرخوازان و تەرخانکردنی کۆدی فێرخواز (Code / Student ID) بۆیان و
دابەشکردنیان بەپێی بەشی وەرگیراویان.
·
نوێکردنەوەی
تۆماری ساڵانە: بەڕێوەبردنی
پرۆسەی تۆمارکردنی ساڵانەی فێرخوازان بۆ ساڵی دووەم.
٢- بەڕێوەبردنی کاروباری ئەکادیمی
و باری فێرخواز (Academic Records & Status)
·
بەدواداچوونی باری
فێرخواز: تۆمارکردنی
گۆڕانکارییەکان لە باری خوێندنی فێرخوازدا، وەک:
o دواخستنی
ساڵی خوێندن ،مۆڵەت.
o سڕینەوەی ناو، یان دەرکردن(فصل).
o گواستنەوە: ڕاپەڕاندنی پرۆسەی گواستنەوەی فێرخوازان لە
نێوان پەیمانگەکان، یان لە بەشێکەوە بۆ بەشێکی تر.
·
تۆمارکردنی
نمرەکان: هەڵگرتن و پاراستنی نمرەکانی
تەواوی تاقیکردنەوەکان (میدتێرم، کۆتایی ساڵ بەهەردوو خولەوە) بە شێوەیەکی ورد و
زانستی.
٣- دەرکردنی بەڵگەنامە و بڕوانامە
فەرمییەکان (Issuing Official Documents)
·
پێدانی بڕوانامەی
دەرچوون: (Transcripts) ئامادەکردنی
بڕوانامەی دەرچوون بە زمانی ئینگلیزی.
·
پێدانی پشتگیری دەرچوون : پێدانی پشتگیری
دەرچوون بە فێرخوازان، بۆ مەبەستی کار، یان درێژەدان بە خوێندن.
·
پشتگیرییە
فەرمییەکان: دەرکردنی پشتگیری بۆ لایەنە
حکومی و تایبەتەکان (بۆ فەرمانگەکان، کۆمپانیاکان، وەزارەتەکان...تاد).
٤-جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکان (Regulatory Compliance)
·
پابەندبوون بە
ڕێنماییەکانی وەزارەت: جێبەجێکردنی
سەرجەم ڕێنماییە ئەکادیمی و کارگێڕییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی
زانستی.
·
ڕێکخستنی سیستەمی
خوێندن: چاودێریکردنی
سیستەمەکانی خوێندن، واتە سیستەمی بۆلۆنیا ECTS) و
بەدواداچوونی یەکەی خوێندن و دەوامی فێرخوازان.
٥- ئەرشیفکردن و بەدیجیتاڵکردنی زانیارییەکان (Database & Archiving)
·
پاراستنی ئەرشیف: هێشتنەوەی فایل و
بەڵگەنامەکانی فێرخوازان لە ئەرشیفی کاغەزی و سیستەمی ئەلیکترۆنی (تۆماری
دیجیتاڵی) پەیمانگە.
·
دابینکردنی ئامار: پێشکەشکردنی
ئاماری وردی ژمارەی فێرخوازان، ڕێژەی دەرچوون، و ڕێژەی نێر و مێ بۆ سەرۆکایەتی
زانکۆ و وەزارەت.
·
نوێکردنەوەی داتا و
زانیارییەکان:
پاراستنی
زانیارییەکان بە شێوازی ئەلیکترۆنی و کاغەزی بۆ ڕێگریکردن لە هەر هەڵەیەک یان
ونبوونێک.

