Image

ئەرکەکان

بە پێی هەیكەلی كارگێڕی، بەڕێوبەرێتی تۆمار ئەم کارانەی لەئەستۆدایە: 

یه‌كه‌م: پێكهاته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی تۆمار:

بەڕێوبەرێتی تۆمار پێکدێت لە:

١-بەڕێوبەری تۆمار.

٢-خۆیەتی.

٣-بڕوانامەکان.

٤-وەرگرتن

٥- یەکەی ئەرشیف.

دووه‌م: كاروباری به‌ڕێوه‌به‌رێتی تۆمار.

- كاروباری به‌ڕێوه‌به‌ری تۆمار، بریتییه‌ له سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌ڕێكردنی هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه‌ تایبەتن بەفێرخواز‌.

- ده‌ركردنی فه‌رمانی کارگێڕی پەیمانگە وه‌رگرتنی فێرخوازان لە پەیمانگە.

‌- ده‌ركردنی فه‌رمانی کارگێڕی به‌خشینی بڕوانامه‌ی دیبلۆم به‌ فێرخوازان.

‌- ده‌ركردنی فه‌رمانی کارگێڕی گواستنه‌وه‌ی فێرخواز.

-دەرکردنی نوسراو بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی  بۆ هەرمەبەسێک،‌ کە پەیوەندی نە بڕوانامەوە هەبێت.

-پێدانی پشتگیری بە فێرخوازان، ئیدی بۆ هەرمەبەستێک بێت.

- پێدنای بڕوانامە( بەنمرە، دیواری).

-پێدانی بڕوانامەی دەرچوون بە فێرخوازان.

 سێیەم:وەرگرتنی فێرخوازان :

١- وەرگرتنی ئەو فێرخوازانەی كە لە ڕێگەی فۆرمەوە داواکاری پێشکەشدەکەن ، پاشان داخڵ بە سیتمی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت و  لەو رێگەیەشەوە ناوی فێرخوازی وەرگیراو دەردەچێت .

٢- هاوكاری و  ڕێنمایكردنی بە پێدانی زانیاری دەربارەی كاری گواستنەوە، یان دابەزین بۆ ئەو فێرخوازانەی كە دەیانەوێت بەشەكانیان بگۆڕن، یان گواستنەوە بكەن لەنێوان پەیمانگاكانی هەرێم ، ئەمەش بەپێی ڕێنمایی و مەرجەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەبێت.

٣- پێدانی باج و دەركردنی فەرمانی کارگێڕی وەرگرتنی فێرخوازان. 

 

میکانیزمەکانی وەرگرتنی فێرخوازان

١-پاش دەرچوونی ڕێنمایی فێرخوازان، فۆرمی وەرگرتن دەدرێت بە فێرخوازانی دوانزەیی ئامادەیی و بەشە پیشەییە پەیوەنیدارەکان.

٢-پاش پڕکردنەوەی فۆرم و گەڕانەوەی، داخڵی سیستمی وەرگرتنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت.

٣-گۆڕێنی بەشەکان بەپێی نمرەی وەرگیراو و لەسەر داوای فێرخواز دەبێت.

٤-بڵاوکردنەوەی ناوی وەرگیراوان لەڕێگەی سیستمی وەزارەتەوەو بە چەند وەجبەیەک.

٥-میکانیزمی وەرگرتنی فێرخوازان لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، هەمان ئەو میکانیزمانە، کە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیڕەویدەکات.

٦-له‌ كۆتایی هه‌موو ساڵێكدا، پەیمانگە  پلانی وەرگرتنی فێرخوازان بۆ ساڵی داهاتوو پێشکەش به‌ وه‌زاره‌ت دەکات.

٧-فێرخواز دوای ده‌رچوونیان لە پۆلی دوازدەمی ئامادەیی، یان (ئامادەییە پیشەییەکان)،  پێویستە فۆڕم پڕبکاتەوە، ئەم فۆڕمانە لە ڕێگەی سیستمی وەزارەتەوە لە  پەیمانگە داخڵی سیستمەکە دەکرێت، پاش ڕاپەڕاندنی ڕێکارەکان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی  ناوی بەرایی وەرگیراوان ڕادەگەیەنێت، پاش چێکردنی دۆسیەو دۆکۆمێنت و پێداویستییەکان، بڕیار لەسەروەرگرتنی کۆتاییان دەدرێت.