ئەرکەکان
بە پێی هەیكەلی كارگێڕی، بەڕێوبەرێتی تۆمار ئەم کارانەی لەئەستۆدایە:
یهكهم: پێكهاتهی بهڕێوهبهرێتی تۆمار:
بەڕێوبەرێتی تۆمار پێکدێت لە:
١-بەڕێوبەری تۆمار.
٢-خۆیەتی.
٣-بڕوانامەکان.
٤-وەرگرتن
٥- یەکەی ئەرشیف.
دووهم: كاروباری بهڕێوهبهرێتی تۆمار.
- كاروباری بهڕێوهبهری تۆمار، بریتییه له سهرپهرشتیكردن و بهڕێكردنی ههموو ئهو كارانهی كه تایبەتن بەفێرخواز.
- دهركردنی فهرمانی کارگێڕی پەیمانگە وهرگرتنی فێرخوازان لە پەیمانگە.
- دهركردنی فهرمانی کارگێڕی بهخشینی بڕوانامهی دیبلۆم به فێرخوازان.
- دهركردنی فهرمانی کارگێڕی گواستنهوهی فێرخواز.
-دەرکردنی نوسراو بۆ وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ هەرمەبەسێک، کە پەیوەندی نە بڕوانامەوە هەبێت.
-پێدانی پشتگیری بە فێرخوازان، ئیدی بۆ هەرمەبەستێک بێت.
- پێدنای بڕوانامە( بەنمرە، دیواری).
-پێدانی بڕوانامەی دەرچوون بە فێرخوازان.
سێیەم:وەرگرتنی فێرخوازان :
١- وەرگرتنی ئەو فێرخوازانەی كە لە ڕێگەی فۆرمەوە داواکاری پێشکەشدەکەن ، پاشان داخڵ بە سیتمی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت و لەو رێگەیەشەوە ناوی فێرخوازی وەرگیراو دەردەچێت .
٢- هاوكاری و ڕێنمایكردنی بە پێدانی زانیاری دەربارەی كاری گواستنەوە، یان دابەزین بۆ ئەو فێرخوازانەی كە دەیانەوێت بەشەكانیان بگۆڕن، یان گواستنەوە بكەن لەنێوان پەیمانگاكانی هەرێم ، ئەمەش بەپێی ڕێنمایی و مەرجەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەبێت.
٣- پێدانی باج و دەركردنی فەرمانی کارگێڕی وەرگرتنی فێرخوازان.
میکانیزمەکانی وەرگرتنی فێرخوازان
١-پاش دەرچوونی ڕێنمایی فێرخوازان، فۆرمی وەرگرتن دەدرێت بە فێرخوازانی دوانزەیی ئامادەیی و بەشە پیشەییە پەیوەنیدارەکان.
٢-پاش پڕکردنەوەی فۆرم و گەڕانەوەی، داخڵی سیستمی وەرگرتنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت.
٣-گۆڕێنی بەشەکان بەپێی نمرەی وەرگیراو و لەسەر داوای فێرخواز دەبێت.
٤-بڵاوکردنەوەی ناوی وەرگیراوان لەڕێگەی سیستمی وەزارەتەوەو بە چەند وەجبەیەک.
٥-میکانیزمی وەرگرتنی فێرخوازان لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، هەمان ئەو میکانیزمانە، کە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیڕەویدەکات.
٦-له كۆتایی ههموو ساڵێكدا، پەیمانگە پلانی وەرگرتنی فێرخوازان بۆ ساڵی داهاتوو پێشکەش به وهزارهت دەکات.
٧-فێرخواز دوای دهرچوونیان لە پۆلی دوازدەمی ئامادەیی، یان (ئامادەییە پیشەییەکان)، پێویستە فۆڕم پڕبکاتەوە، ئەم فۆڕمانە لە ڕێگەی سیستمی وەزارەتەوە لە پەیمانگە داخڵی سیستمەکە دەکرێت، پاش ڕاپەڕاندنی ڕێکارەکان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ناوی بەرایی وەرگیراوان ڕادەگەیەنێت، پاش چێکردنی دۆسیەو دۆکۆمێنت و پێداویستییەکان، بڕیار لەسەروەرگرتنی کۆتاییان دەدرێت.

