گواستنەوە

گواستنەوە

أ- لەنێوان بەشەکانی پەیمانگە

لەبەرئەوەی وەرگرتن لەپەیمانگە ئەهلیەکان سیستمی ئۆنلاینەو گۆڕینی بەش لەڕێگەی ئەم سیستمەوە دەبێت، بۆیە

١- لەڕێگەی هەڵوەشاندنەوەی بەشی وەرگیراو و خۆتۆمارکردن سەرلەنوێ لەو بەشەی دەیەوێ ئەنجامدەدرێت

٢- یان لەکاتی بوونی کورسی بەتاڵ لەوبەشەی کەدەیەوێ بخوێنێت، بەمەرجێک کاتی وەرگرتن تەواو نەبووبێت

ب- گواستنەوەی لەپەیمانگەیەکەوە بۆ پەیمانگەیەکی دی

فێرخواز دەتوانێت خوێندنی خۆی لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانەوە بگوازێتەوە بۆ پەیمانگەیەکی تر و بە پێچەوانەشەوە، بەڵام پێویستە سەرجەم رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بەڕێوبەرایەتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی/ بەڕێوبەرایەتی خوێندنی تایبەت، بەم شێواز 

١- پێویستە ئەو پەیمانگەی کە فێرخواز بۆی دەچێت هەمان سیستمی خوێندنی پەیمانگەکەی خۆی پەیڕەوبکات

٢- لە تۆماری پەیمانگە  نوسراو( لارینەبوون )بۆ تۆمار ئەو پەیمانگەی بۆ دەچێت بەرزدەکاتەوە، بەمەش پێدانی لاری نەبوونی وەرگرتن بە فێرخواز دەدرێت، بەڕەچاوکردنی یاساو ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و ئەو پێوەرانەی کە پێویستە لەهەردوو پەیمانگە وەک یەک بن.

٣- لە تۆمارەوە نوسراوی هاتوو لەگەڵ بەراییەكانی فێرخواز دەنێردرێت بۆ وەزارەت، بەمەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی، ئەگەر وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لاری نەبوو لە داواكاریەكەی فێرخواز، ئەوا فەرمانی بۆ دەردەكرێت ، دۆسیەكەی هاوپێچ دەكرێت و دەنێردرێت بۆ تۆماری ئەوپەیمانگەیەی کەفێرخواز  بۆی دەچێت

٤- گواستنەوە تەنها لە قۆناغی دووەمدا دەبێت، واتە قۆناغی یەکەمی تەواوکردبێت،  ێویستە  لە بەرواری (١/٧ تاوەکو ٣٠/٨) سەرجەمکارەکانی گواستنەوەی تەواوکردبێت. 

تێبینی

گواستنەوەو دابەزاندنی بەش بەپێی ئەو میکانیزمانە جێبەجێدەکرێت کەلەساڵی وەرگرتنی فێرخوازدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دیاریدەکات.