گواستنەوە
گواستنەوە
أ- لەنێوان بەشەکانی پەیمانگە
لەبەرئەوەی وەرگرتن لەپەیمانگە ئەهلیەکان سیستمی ئۆنلاینەو گۆڕینی بەش لەڕێگەی ئەم سیستمەوە دەبێت، بۆیە
١- لەڕێگەی هەڵوەشاندنەوەی بەشی وەرگیراو و خۆتۆمارکردن سەرلەنوێ لەو بەشەی دەیەوێ ئەنجامدەدرێت
٢- یان لەکاتی بوونی کورسی بەتاڵ لەوبەشەی کەدەیەوێ بخوێنێت، بەمەرجێک کاتی وەرگرتن تەواو نەبووبێت
ب- گواستنەوەی لەپەیمانگەیەکەوە بۆ پەیمانگەیەکی دی
فێرخواز دەتوانێت خوێندنی خۆی لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانەوە بگوازێتەوە بۆ پەیمانگەیەکی تر و بە پێچەوانەشەوە، بەڵام پێویستە سەرجەم رێنماییهكانی وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بەڕێوبەرایەتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی/ بەڕێوبەرایەتی خوێندنی تایبەت، بەم شێواز
١- پێویستە ئەو پەیمانگەی کە فێرخواز بۆی دەچێت هەمان سیستمی خوێندنی پەیمانگەکەی خۆی پەیڕەوبکات
٢- لە تۆماری پەیمانگە نوسراو( لارینەبوون )بۆ تۆمار ئەو پەیمانگەی بۆ دەچێت بەرزدەکاتەوە، بەمەش پێدانی لاری نەبوونی وەرگرتن بە فێرخواز دەدرێت، بەڕەچاوکردنی یاساو ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و ئەو پێوەرانەی کە پێویستە لەهەردوو پەیمانگە وەک یەک بن.
٣- لە تۆمارەوە نوسراوی هاتوو لەگەڵ بەراییەكانی فێرخواز دەنێردرێت بۆ وەزارەت، بەمەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی، ئەگەر وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لاری نەبوو لە داواكاریەكەی فێرخواز، ئەوا فەرمانی بۆ دەردەكرێت ، دۆسیەكەی هاوپێچ دەكرێت و دەنێردرێت بۆ تۆماری ئەوپەیمانگەیەی کەفێرخواز بۆی دەچێت
٤- گواستنەوە تەنها لە قۆناغی دووەمدا دەبێت، واتە قۆناغی یەکەمی تەواوکردبێت، ێویستە لە بەرواری (١/٧ تاوەکو ٣٠/٨) سەرجەمکارەکانی گواستنەوەی تەواوکردبێت.
تێبینی
گواستنەوەو دابەزاندنی بەش بەپێی ئەو میکانیزمانە جێبەجێدەکرێت کەلەساڵی وەرگرتنی فێرخوازدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دیاریدەکات.