١-میکانیزمی وەرگرتنی فێرخوازان لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، هەمان ئەو میکانیزمانە، کە وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیڕەویدەکات.
٢-له كۆتایی هه‌موو ساڵێكدا، پەیمانگە پلانی وەرگرتنی فێرخوازان بۆ ساڵی داهاتوو پێشکەش به وه‌زاره‌ت دەکات.
٣-فێرخواز دوای ده‌رچوونیان لە پۆلی دوازدەهەمی ئامادەیی یان (ئامادەییە پیشەییەکان)، پێویستە فۆڕم پڕبکاتەوە، ئەم فۆڕمانە لە ڕێگەی وێبسایتی وەزارەتەوە، یان پەیمانگەوە بە ئۆنلاین پڕدەکاتەوە، پاش ڕاپەڕاندنی کارەکانی ، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ناوی بەرایی وەرگیراوان ڕادەگەیەنێت و پاش چێ‌کردنی دۆسیەو دۆکۆمێنت و پێداویستییەکان، بڕیار لەسەروەرگرتنیان دەدرێت.
یه‌كه‌م: پێكهاته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی تۆمار
بەڕێوبەرێتی تۆمار پێکدێت لە
١-بەڕێوبەری تۆمار.
٢-بڕوانامەکان.
دووه‌م: كاروباری به‌ڕێوه‌به‌رێتی تۆمار
· كاروباری به‌ڕێوه‌به‌ری تۆمار، بریتییه له سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌ڕێكردنی هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه تایبەتن بەفێرخواز.
· ده‌ركردنی فه‌رمانی کارگێڕی پەیمانگە وه‌رگرتنی فێرخوازان لە پەیمانگە.
· ده‌ركردنی فه‌رمانی کارگێڕی به‌خشینی بڕوانامه‌ی دیبلۆم به فێرخوازان.
· ده‌ركردنی فه‌رمانی کارگێڕی گواستنه‌وه‌ی فێرخواز.
· دەرکردنی نوسراو بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ هەرمەبەسێک کە پەیوەندی بە بڕوانامەوە هەبێت
· دەرکردنی فرمانی کارگێڕی دەرچوونی فێرخوازان