ئەرکەکان
ئەرکەکان
ئەرکەکان
- ئه‌رشیف: ئه‌ركه‌كانی بریتییه له وه‌رگرتن و ده‌ركردن و ئه‌رشیفكردنی هه‌موو ئه‌و نووسراوانه‌ی، كه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێتی تۆمار دێن، یاخود ده‌نێردرێن.
- بڕوانامه‌كان: ئه‌ركه‌كانی بریتییه له پێدانی بڕوانامه به داواكارو سێ جۆری بڕوانامە دەدات
١-بڕوانامه‌ی ده‌رچوون: ئه‌م بروانامه‌یه ئینگلیزی ده‌رده‌چێت و ته‌نیا بۆ دامه‌زراندنی خاوه‌نه‌كه‌ی به‌كاردێت و داواكار ته‌نها یه‌ك جار بۆی هه‌یه وه‌ریبگرێت. ئه‌مه‌ش دوای هێنانی پشتگیری له‌و شوێنه‌ی لێ داده‌مه‌زرێت، به مه‌به‌ستی درێژە‌دان به خوێندن به‌كاردێت ، پێكدێت له نمره‌ی هەردوو قۆناغه‌كانی خوێندنی فێرخواز، ئەگەر سیستمی ساڵانە بوو، بەڵام ئەگەر سیستمی بۆڵۆنیا بوو، ئەوا نمرەی هەر چوار سمێستەرەکەی لەسەر دەبێت.
پێداویستیەکان( کۆپی پاسپۆرت، 4 وێنەی رەنگاورەنگ، 60 هەزار بۆ پەسەندکردنی وەزارەت).
٢-بڕوانامه‌ی هه‌ڵواسین (دیواری): ئه‌م جۆره بڕوانامه‌یه ته‌نها به زمانی ئینگلیزی ده‌رده‌چێت و به‌رامبه‌ر هه‌ر وێنه‌یه‌ك بڕی (60) هه‌زار دینار له داواكار وه‌رده‌گیرێت، ئەمەش به پڕكردنه‌وه‌ی پسوڵە‌ی تایبه‌ت.
تێبینی
داواكار ده‌توانێت زیاتر له وێنه‌یه‌كی بڕوانامه داوابكات، به‌ڵام بۆ هه‌ر وێنه‌یه‌ك بڕی (15) هه‌زار دێناری لێ وه‌رده‌گیرێت. ( ئه‌مه‌ش به پركردنه‌وه‌ی پسوڵه‌ی تایبه‌ت ده‌بێت)
بەگشتی کارەکانی بەڕێوبەرێتی تۆمار بریتین لە
١- وه‌رگرتنی فێرخوازان و دروستكردنی دۆسیه له‌دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی لەوەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی.
٢-پشتگیریكردنی فێرخوازان و بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له ماوەی خوێندندا.
٣-گواستنه‌وه‌ی خوێندنی فێرخوازان (له پەیمانگەوە بۆ پەیمانگەیەکی تر) به‌پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی.
٤-فه‌رمانه كارگێڕییه‌كان، وه‌ك:
أ)فه‌رمانی كارگێڕی وه‌رگرتنی فێرخوازان: له‌دوای ده‌رچوونی فەرمانی کۆتایی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی/ بەڕێوبەرایەتی خوێندنی تایبەت، فه‌رمانی کارگێڕی وه‌رگرتنیان بۆ دەردەکرێت.
ب)فه‌رمانی كارگێڕی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی وه‌رگرتن: ئەم فەرمانە بۆ ئه‌و فێرخوازانە ده‌رده‌كرێ، كه دوای وه‌رگیرانیان له‌پەیمانگە، بۆ ماوه‌ی زیاتر له مانگێك، په‌یوه‌ندی به پەیمانگەوە ناكه‌ن، بۆیە داواکاری بەرزدەکاتەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی بەڕێوبەرایەتی خوێندنی تایبەت ، بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی وەرگرتنی بەراییان.
ج)فه‌رمانی كارگێڕی ته‌رقین قید: ئەم فەرمانە بۆ ئه‌و فێرخوازانە ده‌رده‌كرێ، كه دوو ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك ده‌كه‌ون، یان فەرمانی دەرکردنیان (فصل)هەبێت.
د)فه‌رمانی كارگێڕی دواخستن: بۆ ئه‌و فێرخوازانە ده‌رده‌كرێت، كه داوای دواخستنی خوێندن ده‌كه‌ن.
ه)فه‌رمانی كارگێری سزای ئاگاداركردنه‌وه: بۆ ئه‌و فێرخوازە ده‌رده‌كرێت،كه سه‌رپێچی ڕێنمایەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی / ڕێنمایی ژمارە (٢) ساڵی (٢٠٠٩) یاسایی ڕێکاری فێرخوازان دەکەن.
و)فه‌رمانی كارگێری كه‌وتن به‌هۆی نه‌هاتن: بۆ ئه‌و فێرخوزاە ده‌رده‌كرێت، كه ڕێژە‌ی نه‌هاتنیان له ١٠% زیاتره.
ز)فه‌رمانی كارگێڕی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژە‌ی نه‌هاتن: بۆ ئه‌و قوتابییانه ده‌رده‌كرێت، كه رێژە‌ی نه‌هاتنیان له‌به‌ر هۆكارێكی گونجاو بووه (نه‌خۆشی ،یان پرسە، یان هاوسه‌رگیری) به به‌ڵگه‌وه.
ح)فه‌رمانی كارگێڕی كه‌وتن به هۆی قۆپیه‌كردن: بۆ ئه‌وفێرخوازانە ده‌رده‌كرێت، كه له كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌دا، قۆپیه‌یان كردووه و به به‌ڵگه‌وه سەلمێنراوە.
گ)فه‌رمانی كارگێڕی به‌خشینی بڕوانامه‌ی دبلۆم: بۆ ئه‌و فێرخوازانە ده‌رده‌كرێت، كه هه‌ردوو ساڵی خوێندنیان به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واوكردووه. ئه‌م فه‌رمانه له دوای ئه‌نجامی كۆتایی قۆناغی دووەم و ئاهه‌نگی ده‌رچوون بەدەرکردنی فەرمانی کۆتایی لەلایەن و وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی/ بەڕێوبەرایەتی خوێندنی تایبەت ، ده‌رده‌كرێت.
م)فه‌رمانی كارگێڕی دەرکردن ( فصل): بۆ ئه‌و فێرخوازانە ده‌رده‌كرێت، كه له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك دەرده‌كرێن، جا دەرکردنی كاتی بێت، یان یه‌كجاری.
پڕکردنەوەی فۆڕم
ئەگەر دەتەوێت لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بخوێنیت، دەبێت ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕبکەیتەوە، پاشان پێداویستیەکان بەومەرجانەی داوات لێکراوە ئامادە بکە و سەردانی تۆمارگەی پەیمانگە بکە.
-لەپێش وەرگرتنی لەپەیمانگە بەسیستمی ئۆنلاینە، وەک لە زانکۆلاین و لەپەیمانگە پڕدەکریتەوە، واتە سیستمی ئۆنلاینی وەزارەت و پێویستە سەردانی پەیمانگەبکەن بۆ وەرگرتنی فۆرم و پاش پڕکردنەوە و گەڕانەوەی بۆ پەیمانگە داخڵی سیستمەکە دەکرێت..
-هەرکاتێک فۆڕمەکە بوو بە ئۆنلاین، پێویستەئەم فۆرمە بە فۆنتی یونی‌کۆد پڕبکەیتەوە. بۆ داگرتنی کیبۆردی یونی‌کورد، کلیک لە جۆری ئامێرەکەت بکە: ویندۆز، ماک، ئایفۆن یان ئایپاد، ئەندرۆید، (بۆ ئەم مەبەستەش لەکاتی خۆیدا فێرخواز ئاگاداردەکەینەوە).
- تکایە ئیمەیڵی خۆت بەکاربهێنە، چونکە هەموو ئەو زانیاریانەی دەینوسی دەچێت بۆ ئەو ئیمەیڵەی بەکاریدەهێنیت، لەهەر هەڵەو کەم و کورتیەک خۆت بەرپرسیاریت.